لە دهۆک تەرمی گەنجێک دەدۆزرێتەوە

14-01-2024
پەیمان محەممەد
رووداو
رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تەرمی گەنجێک لە شوقەیەکدا لە شاری دهۆک دۆزرایەوە، کە شوێنەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە. پەیامنێری رووداو دەڵێت، گەنجەکە خەڵکی باکووری کوردستانە و پێدەچێت کوژرابێت.
 
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 14-01-2024، لە نهۆمی یەکەمی شووقەیەکدا لە گەڕەکی ماڵتای دهۆک، تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە کە شوێنەواری گوللـە بە جەستەیەوە دیارە.
 
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کوژراوەکە تەمەنی لەنێوان 30 بۆ 35 ساڵانە. هونەر رەشید، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک دەڵێت، "بەبێ ئەوەی هیچ چەکێک لە شوقەکەدا دۆزرابێتەوە، شوێنەواری گولـلە بە تەرمی گەنجەکەوە هەیە؛ بۆیە پێدەچێت لەلایەن کەس یان کەسانێکەوە کوژرابێت."
 
لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پەیوەست بە دۆسیەکەوە دەستگیر نەکراوە.
 
تەرمی کوژراوەکە بۆ دادپزیشکیی دهۆک گوێزراوەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."