رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ 14-01-2024، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر لە بەغدا کۆبووەوە و بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "دۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ کردووە و هەردوولا هاوڕابوون کە هاووڵاتییان نابێت باجى كێشه سياسييه‌كان بده‌ن."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی 14-01-2024، لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر راگەیێنداوێکی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا داكۆكييان له پێوستيى پاراستنى عێراق له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و گرنگيى هاريكاريى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق كرد بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييهكان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێکتێگه‌يشتن.
هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر لەبارەی دۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بيروڕيان گۆڕييهوه و تيشكيان خسته سه‌ر دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی "هاوڕابوون كه نابێت هاووڵاتييان له ژيان و گوزەرانى خۆيان، باجى كێشه سياسييه‌كان بده‌ن."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوتوێكردنى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سهقامگيريى وڵات، ته‌وه‌رێكى دیكەی ديداره‌كه بوو.

دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و به‌ڕێز حه‌يده‌ر ئه‌لعه‌بادى كۆبوونه‌وه
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2024/1/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌يده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بيروڕيان گۆڕييهوه و تيشكيان خسته سه‌ر دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه.
هه‌ردوولا داكۆكييان له پێوستيى پاراستنى عێراق له لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه و گرنگيى هاريكاريى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق كرد بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييهكان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه نابێ هاووڵاتييان له ژيان و گوزەرانى خۆيان، باجى كێشه سياسييه‌كان بده‌ن.
تاوتوێكردنى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سهقامگيريى وڵات، ته‌وه‌رێكى دیكەی ديداره‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ