رووداو دیجیتاڵ
لە گەڕەکی کوردسات لە شاری سلێمانی ئاگر لە کۆگەیەک کەوتەوە. گوتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە.
نزیک کاژێر 12:00ـی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگرەکە کەوتەوە. ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئاگرەکە کۆنترۆڵکرا و سەرقاڵی جیاکردنەوەی کەرەستەکان و زانینی زیانەکانین".
کۆگەکە لە خوارەوەی باڵەخانەیەکدا بووە. ئارام عەلی گوتی، "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
تاوەکو ئێستا ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی پار بڵاو نەکراوەتەوە. بەگوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022دا 7 هەزار و 546 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان روویانداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ