رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن.
ئەمە 61ـــەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنە؛ کۆنفرانسەکە سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسە سەرەکییەکانی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە.
دڵشاد شەهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند، "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له ميانى سێ رۆژى كۆنفرانسه‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شدارن، چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان و دوا پێشهاته‌كان له ناوچه‌كه، گفتوگۆ ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕێته‌وه".
لە ئەمڕۆوە تاوەکو 16ـی شوبات، بە بەشداری بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و جیهان کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆک، سەرکردە، بەرپرسانی سیاسی و سەربازی وڵاتانی جیهان بەشداری دەکەن، گفتوگۆ لەسەر کێشە و ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی جیهان دەکەن، پرسە گرنگەکانی وەک شەڕ، تیرۆر، گۆڕانی کەشوهەوا و ئاسایشی سایبەری تاوتوێ دەکرێن.
سێ لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە، وەستانی شەڕی نێوان رووسیا - ئۆکراینا و دۆخی سووریا‌ن.
کۆنفرانسەکە کاژێر 12:00 بە کاتی هەولێر دەستپێدەکات و بڕیارە فرانک واڵتەر شتاینمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا گوتاری دەستپێکی کۆنفرانسەکە بخوێنێتەوە، دواتر کریستۆڤ هۆێسگن، سەرۆکی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گوتارێک پێشکێش دەکات.
گرنگترین ئەو کەسایەتییانەی بەشداریی لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن دەکەن:
ئورسولا ڤۆن دێر لێین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا
رۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا
مارک رووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەرپرسێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان کە تاوەکو ئێستا ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ