سیناتۆرێکی ئەمریکا جەخت لە پشتیوانیی کۆنگرێس بۆ هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

14-02-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، پشتیوانیی کۆنگرێسی ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
 
له‌ درێژه‌ى كارنامه‌كه‌يدا له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 14-02-2025 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا "لەگەڵ دۆستى دێرينى كوردستان،" ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئه‌مريكا سيناتۆر كريس ڤان هۆڵن کۆبووەوە و سوپاسى پشتگيريى به‌رده‌وامى كۆنگرێسى ئەمريكاى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لاى خۆیەوە سيناتۆر هۆڵن ستايشى رۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له‌ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيري له‌ ناوچه‌كه‌ كرد، "به‌رده‌واميى پشتيوانيى كۆنگرێس و دۆستانى گه‌لى كوردستانى له‌ ئەمريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه‌."
 
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و لێكه‌وتەکانی لە رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
 
لە ئەمڕۆوە تاوەکو 16ـی شوبات، بە بەشداریی بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەورووپا و جیهان کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
 
لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆک، سەرکردە، بەرپرسانی سیاسی و سەربازی وڵاتانی جیهان بەشداری دەکەن، گفتوگۆ لەسەر کێشە و ئاڵنگارییە ئەمنییەکانی جیهان دەکەن، پرسە گرنگەکانی وەکو شەڕ، تیرۆر، گۆڕانی کەشوهەوا و ئاسایشی سایبەری تاوتوێ دەکرێن.
 
سێ لە پرسە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە تاوتوێکردنی ئاگربەست لە غەززە، وەستانی شەڕی نێوان رووسیا - ئۆکراینا و دۆخی سووریان.
 
ئەمە 61ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنە؛ کۆنفرانسەکە سەکۆیەکە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسە سەرەکییەکانی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە.
 
 
ـ

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 بەرهەمە نێوخۆییە تایبەتەکانی کریسمس بە رێژەی 20% و بەرهەمی هاوردە 45% گران بوون

جەنگ رەنگی کریسمسی لە کیێڤ گۆڕیوە؛ خواست لەسەر کڕینی دیاری کەمبووەتەوە

کەلوپەلی کریسمس لە مۆڵ و دووکانەکانی کیێڤ بۆ فرۆشتن دانراون؛ داری کریسمس و کەلوپەلی رازاندنەوە زۆرترین خواستیان لەسەرە، بەڵام لە هەمان کاتدا گرانیی بازاڕ، کڕینی ئەو پێداویستییانەی زەحمەت کردووە.