وەزیرێکی پێشووی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆچی دواییکرد

14-03-2024
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

د. جەرجیس حەسەن خەنسی، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و وەزیری پەروەردە لە کابینەی سێیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە ئەنقەرە کۆچی دواییکرد.
 
پەژان خەنسی، برازای د. جەرجیس، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ماوەی چەند ساڵێکە د. جەرجیس تووشی نەخۆشییەکی کوشندە ببوو، چارەسەری وەردەگرت. دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرەی تورکیا کۆچی دواییکرد." 
 
د. جەرجیس حەسەن عەبدوڵڵا، ساڵی 1945 لە گوندی خەنسی سەر بە قەزای شێخان لەدایکبووە، ساڵی 1979 بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ھەڵبژێردراوە و لە ساڵانی ھەشتاکاندا بەرپرسیاریێتیی لقی یەکی پارتی وەرگرتووە، رۆڵی گرنگی لە شۆڕشی گوڵان دا بینیوە. 
 

دوای راپەرین و دامەزراندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کابینەی سێیەم پۆستی وەزیری پەروەردەی پێ سپێردراوە.
 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا کۆچی دواییکرد.
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."