فلای ئەربیل: ئەو فڕۆکەیەمان کە بەهۆی داخرانی ئاسمانەوە رێڕەوی گۆڕی ئەمڕۆ دەگاتەوە هەولێر

14-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی ئێرانەوە بۆ سەر ئیسرائیل، شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی فلای ئەربیل کە لە دانیمارکەوە بۆ هەولێر دەهات، ناچاربوو رێڕەو بگۆڕێت و بچێتە بولگاریا. بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکە دەڵێت، ئەمڕۆ فڕۆکەکەیان دەگاتەوە هەولێر.
 
فڕۆکەکە دوێنی لە فڕۆکەخانەی کۆپنهاگنی دانیمارکەوە بۆ هەولێر فڕی بوو، بەڵام داخرانی ئاسمانی عێراق و چەند وڵاتێکی ناوچەکە ناچاری کرد رێڕەو بگۆڕێت و چووە فڕۆکەخانەی سۆفیا لە بولگاریا و تاوەکو ئێستا لەو فڕۆکەخانەیەیە.
 
لاوەند مەمووندی، بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەو فڕۆکەیەمان کە لە فڕۆکەخانەی سۆفیایە، ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە هەولێر."
 
فڕۆکەکە 176 سەرنشینی هەڵگرتووە و ئامادەکارییەکان بۆ فڕینی دەستیپێکردووە، پێدەچێت نزیک کاژێر 14:00 بەرەو هەولێر بەڕێبکەوێت.
 
لاوەند مەمووندی گوتیشی، ئاسمانی ناوچەکە ئاسایی بووەتەوە و ئەمڕۆ نزیکەی کاژێر 11:00 فڕۆکەیەکی کۆمپانیاکەیان بەرەو عەممان بەڕێکەوتووە و بەردەوامە لە گەشتەکەی.
 
شەوی رابردوو ئێران بە نزیکەی 300 درۆن و مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، هەندێک لە درۆنەکانی ئێران بەسەر خاکی هەرێمی کوردستانەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران، لەلایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە خرانە خوارەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."