فەرەنسا: ئومێدەوارین بڕیاری پەکەکە رێگە بۆ پڕۆسەیەکی سیاسیی گشتیر خۆش بکات

14-05-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن چەکدانانی پەکەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی فەرەنسا لەبارەی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیارەکە دەکەن، ئومێدەوارن ئەو هەنگاوە "ببێتە هۆی هەبوونی پڕۆسەیەکی سیاسیی گشتگیر لەسەر بنەمای دیموکراسی و سەروەریی یاسا."
 
سەرچاوە دیپلۆماسییە فەرەنسییەکە لە وەڵامی ئیمەیڵێکی نیاز مستەفا، کارمەندی دیسکی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداودا گوتی: "فەرەنسا پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی 12ی ئایاری پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە دەکات، ئەو پارتەی لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەورووپادا هەیە، سەبارەت بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆی و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری."
 
سەرچاوەکە لەبارەی راگەیێندراوەکەی پەکەکە دەڵێت، "ئەم راگەیێندراوە دوای پەیامەکەی 27ی شوباتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری مێژوویی پەکەکە دێت کە لە ساڵی 1999ـەوە زیندانی کراوە کە تێیدا داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێت و خۆی ‌هەڵبوەشێنێتەوە."
 
سەرچاوە دیپلۆماسییەکە دەشڵێت، "فەرەنسا ئومێدەوارە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە کاریگەر بێت، جێبەجێ بکرێت و ببێتە هۆی هەبوونی پڕۆسەیەکی سیاسیی گشتیر لەسەر بنەمای دیموکراسی و سەروەری یاسا."
 
27ـی شوباتی 2025، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە رێگەی شاندی دەم پارتیی ئیمرالییەوە بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێ و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.
 
لە رۆژانی 5- 7ی ئایاری 2025 لە دوو شوێنی جیاوازدا پەکەکە 12یەمین کۆنگرەی خۆی بەست و دووشەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجامەکەی راگەیاند و گوتی، کۆتایی بە خەباتی چەکداری دەهێنێت و خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆپەراسیۆنی سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە. وێنەکە ئاداری 2024ـە.

سیناتۆرێکی ئەمریکی: ئەگەر حەماس و حیزبوڵڵا چەک نەکرێن، دەبێت ترەمپ گڵۆپی سەوز بۆ ئیسرائیل هەڵبکات

لینزی گرام، سیناتۆری کۆماریی ئەمریکا داوای دەسپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی حەماس و حیزبوڵڵا کرد ئەگەر چەک نەکرێن. هاوکات بزووتنەوەی حەماسی تۆمەتبار کرد بەوەی سەرقاڵی جێگیرکردن و پتەوکردنی دەسەڵاتەکەیەتی لە کەرتی غەززە.