رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون.
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 14ـی تەممووزی 2023، لە رێگەی سەرەکیی نێوان شارۆچکەی توخ و ناوەندی شاری بەدلیس روویدا و لە ئەنجامدا یەک لە سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و چوار سەرنشینی دیکەشی بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی بەدلیس، هۆکاری رووداوەکەی بۆ تیژڕۆیی و پابەندنەبوون بە یاساکانی سەلامەتیی هاتووچۆوە گەڕاندەوە؛ جەختی لەوەشکردەوە، شوفێرەکە بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنترۆڵی لەدەستدابوو.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و لە ئەنجامدا دوو هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستداوە و 291 هەزار و 151 کەسی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ