تەندروستیی سلێمانی: دۆخی 'حەمە گیان' لە مەترسی دەرچووە

14-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

محەممەد کەسێکی بەخشراوی شاری سلێمانییە و بەهۆی قسەکانییەوە لای خەڵکی شارەکە بە "حەمە گیان" ناسراوە؛ لە دوێنێوە دۆخی تەندروستی تێکچووە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە. گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، ئێستا دۆخی باشە و مەترسی لەسەر ژیانی نییە.
 
رۆژی هەینی، 14ـی تەممووزی 2023، سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "حەمە گیان ئێستا دۆخی تەندروستی باشترە و لە مەترسی دەرچووە".
 
گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد کە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژی دیکە پێویستە بۆ مانەوەی "حەمە گیان"، چونکە دەبێت لەژێر چاودێرییدا دەرمانەکانی پێ بدرێت.
 
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، "حەمە گیان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکدایە. بەمەبەستی زیاتر چاودێریکردن و بەردەوامی لە وەرگرتنی چارەسەرەکان لەئیستادا لەبەشی چاودێریی چڕە".
 
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وێنەی حەمە گیاندا، سەتان کەس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نزای چاکبوونەوەیان بۆ کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.