رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی یەکێتیی زانایان دەڵێت، فرۆشتنی شوقە و خانوو بە هاووڵاتییان پێش تەواوبوونی حەرامە. باسی لەوەش کرد، "ئەم جۆرە مامەڵەیە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی موڵک و ماڵی هاووڵاتییان."
رۆژی دووشەممە 14ی تەممووزی 2025 د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژی یەکێتیی زانایان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاتێک کۆمەڵە خانوو یان شوقەیەک لەلایەن کەسێکەوە دەکڕدرێن و داوا دەکەن بە کۆمەڵێک مەرج بۆیان تەواو بکرێت، بەڵام پێش ئەوەی تەواو بکرێن، دەیفرۆشێتەوە بە هاووڵاتییان، ئەم جۆرە مامەڵەیە حەرامە."
بە گوتەی د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، ئەم بابەتە لەسەر داوای بەشێک لە هاووڵاتییان وروژێندراوە، "لە ماوەی رابردوودا، بەشێکی زۆری هاووڵاتییان بەو هۆیەوە زەرەر و زیانیان بەرکەوتووە، لەلایەن چەندین کۆمپانیاوە بەم شێوەیە هەڵخەڵەتێندراون."
گوتەبێژی یەکێتیی زانایان ئاماژەی بەوەش کرد، "مامەڵەکردن بەم شێوازە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی ماڵی هاووڵاتییان و زەرەر و زیان، بۆیە دروست نییە و حەرامە."
لە هەرێمی کوردستان بەشێک لەو پرۆژانەی یەکەی نیشتەجێبوون کە دروست دەکرێن، وەکو پێشەکی پارە لە خاوەن پشکەکان وەردەگیرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ