سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: کێشەی کارەبای ناحیەی وەرتێ ئەمڕۆ چارەسەر دەکرێت

14-07-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، بەهۆی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانییەوە کارەبای هەندێک گوندی سنووری ئیدارەی سۆران کێشەی بۆ دروستببوو، بەڵام ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەر دەکرێت. باسی لەوەش کرد، "لێکۆڵینەوە لە رووداوی کوژرانی هاونیشتمانییەکەی دوێنێ شەو دەکرێت."
 
دوێنێ شەو دانیشتووانی هەندێک گوندی سنووری ناحیەی وەرتێ بەهۆی کەمیی کارەبا و ئاوەوە خۆپێشاندانیان کرد و کەسێک کوژرا.
 
رۆژی دووشەممە 14ی تەممووزی 2025 هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێستا دۆخی ئیدارەکە ئاساییە و ئارامە. لەگەڵ وەزارەتی کارەبا چەند رۆژێکە بە بەردەوامی لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای ناوچەکانی سنووری سۆران، بەڵام کێشەکە گشتییە. لە بەشێکی گوندەکانی دەوروبەری هەولێر و سنووری سۆران کێشە هەبوو. ئەمڕۆ کێشەی کارەبای گوندەکان بە تەواوی چارەسەر دەکرێت."
 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی، "کارەبای نیشتمانی کەم بووە. گوندەکانیش موەلیدەیان نەبوو؛ بۆیە کێشەیان بۆ دروستبوو. بابەتەکە هەڵەی تەکنیکی بوو و چارەسەر دەکرێت. رۆژی پێشتر دانیشتنمان لەگەڵ هەموویان کرد و داواکارییەکان وەرگیرا و کاری لەسەر دەکرا، بەڵام ئەوانەی دوێنێ شەو گردبوونەوە ئەو کەسانە نەبوون کە ئێمە لەگەڵیان دانیشتین."
 
لەبارەی کوژرانی خۆپیشاندەرەکەی دوێنێ شەو، هەڵگورد شێخ نەجیب دەڵێت، "جارێ روون نییە و نەزانراوە کێ تەقەکەی کردووە. لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەکەین، بەڵام بەبێ مۆڵەت خۆپیشاندانەکە کرابوو."
 
دوێنێ شەو سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هاونیشتمانییەکی 42 ساڵ لە خۆپیشاندانەکەی شەوی ناحیەی وەرتێ کوژراوە.
 
ناحیەی وەرتێ دەکەوێتە سنووری قەزای رواندز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەکە لە بەنامەکەوە وەرگیراوە

بەرپرسیاری رەمەزان؛ باوکی 3 منداڵ بە یەک قاچەوە قوتوو و کارتۆن کۆدەکاتەوە

خۆشناو عەبدولڕەزاق، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی کەمئەندامە لە هەولێر، کە بە یەک قاچەوە ناچارە کارتۆن و قوتووی بەتاڵ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانە پێنج کەسییەکەی دابین بکات. ئەو رۆژانە کەمتر لە 5 هەزار دیناری دەستدەکەوێت، لە کاتێکدا مانگانە 200 هەزار دینار کرێی خانووەکەی دەدات.