ژنێک لە ئاکرێ نزیکەی 15 هەزار دۆلار لە هاوژینەکەی دەبات و دەچێتە هەولێر

14-08-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، ژنێک 14 هەزار و 700 دۆلاری بێ پرسی هاوژینەکەی بردووە و ئەویش سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە و ژنەکەش لە هۆتێلێکی شاری هەولێر دەستگیرکراوە. 
 
رۆژی دووشەممە 14-08-2023 موقەدەم عیماد حوسێن، گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پیاوێک هاتووەتە لای ئێمە سکاڵای تۆمارکردووە و دەڵێت، ژنەکەی بێ ئاگاداری ئەو لە ماڵ دەرچووە و بڕی 14 هەزار و 700 دۆلاری بردووە و چووەتە هەولێر."
 
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ، "لەسەر بنەمای ئەو سکاڵایە، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیمان شوێنی ئەو ژنە بدۆزینەوە کە لە هوتێلێکی شاری هەولێر بوو و دەستبەسەرکرا."
 
ژنەکە تەمەنی 28 ساڵە. موقدەم عیماد حوسێن دەڵێت، ئەو ژنە "ویستویەتی بچێتە ئەوروپا و دەڵێت، ئەو پارەیەی بردوویەتی بە کوڕێکی داوە بۆ ئەوەی بیبات بۆ ئەوروپا، بەڵام کوڕەکە فێڵی لێکردووە و بە هاوکاری کەسێکی دیکە 14 هەزار و 700 دۆلارەکەیان لێ بردووە."
 
بە گوتەی گوتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ، "ئێستا ژنەکە و هەردوو کوڕەکەی دیکە کە پارەکەیان لێبردووە، دەستگیرکراون."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."