تورکیا و پەکەکە ئاماری نوێی شەڕ بڵاودەکەنەوە

14-08-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە دەڵێت، لەماوەی 24 کاژێردا پێنج سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژراون. وەزارەتی بەرگریی تورکیاش باس لەوە دەکات، لە شەڕێکدا سێ گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی هەپەگە کە رۆژی 13ـی ئابی 2023 بڵاوکراوەتەوە، گەریلاکانی پەکەکە لە 24 کاژێری پێش بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوەکە، لە ناوچەکانی مەتین و زاپ لە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی هێزەکانی سوپای تورکیا بوونەتەوە.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان گەریلاکان و سوپای تورکیا، پێنج سەرباز کوژراون و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون. 
 
رۆژی 12ـی ئابی 2023ش وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی، لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان، سێ گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە. 
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ کە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 620 گەریلا و کوژرانی 101 سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ هەپەگەش کوژرانی دوو هەزار و 991 سەربازی تورکیا و گیانلەدەستدانی 361 گەریلای راگەیاندووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."