سەرۆکوەزیران پڕۆژەی گەشتیاریی کۆرنیش لە زاخۆ دەکاتەوە

14-08-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارە ئەمڕۆ پڕۆژەی گەشتیاریی کۆرنیشی پردی دەلال لە زاخۆ لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستانەوە بکرێتەوە. قایمقامی زاخۆ دەڵێت، پڕۆژەکە بۆ خزمەتی گەشتوگوزار و جوانکردنی سیمای شارەکەیە و قۆناخی یەکەمی 100% تەواو بووە.
 
رۆژی دووشەممە 14ـی ئابی 2023، موشیر بەشیر، قایمقامی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی ئابی 2023 پڕۆژەی کۆرنیشی پردی دەلال لە زاخۆ لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی دەکرێتەوە."
 
قایمقامی زاخۆ گوتی، پڕۆژەکە بۆ جوانترکردنی زاخۆ و برەودانە بە کەرتی گەشتیاریی ناوچەکە و بە گوژمەی 11 ملیار و 500 ملیۆن دینار، قۆناخی یەکەمی 100% تەواو بووە.
 
لە پڕۆژەکەدا تاڤگەی ئاو، کافتریا و رێستۆرانت هەیە. موشیر بەشیر گوتی، "پڕۆژەکە بە تەواویی خێزانییە و بۆ پشووی هاونیشتمانییان و گەشتیارانە."
 
لە پڕۆژەکەدا دوو رێڕەو کە درێژایی هەریەکەیان کیلۆمەترێکە بۆ پیاسەکردن بەنێو شوێنەکەدا دروستکراوە. بڕیارە لە قۆناخی دووەمدا دوو رێڕەوی دیکە کە درێژیی هەریەکەیان چوار کیلۆمەتر دەبێت، دروستبکرێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە شاری دهۆک سەردانی مەکتەبی رێکخستی پارتی کرد و لەگەڵ بەرپرس، کارگێڕ و ئەندامانی لقی حیزبەکە کۆبووەوە و بڕیارە بۆ کردنەوەی کۆرنیشی پردی دەلال دوای نیوەڕۆ سەردانی زاخۆ بکات.

 

 
پڕۆژەکە لەسەر رووبەری 75 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە و 70%ـی سەوزاییە و سێ پارکی وەستانی ئۆتۆمبێلی تێدایە. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەکە هەلی کاری بۆ زیاتر لە دوو هەزار کەس رەخساندووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران سەردانی مهابادی کرد.

شاری پیشەسازیی مهاباد فراوان دەکرێت

جێگری وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران رایگەیاند، لە پلانێکیاندا رووبەری شاری پیشەسازیی مهاباد فراوانتر دەکەن و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو 80 هێکتار زەویی بۆ زیاد دەکرێت.