رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئیلام چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی ئابی 2025، لە رێگەی نێوان مێران- دێلران لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا.
موحسین وەیسی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، رووداوەکە بەهۆی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پڕاید و پێژو 405 بووە."
موحسین وەیسی گوتی، "لە رووداوەکەدا چوار کەس دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە و چواری دیکەش بریندار بوون."
بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە لەنێو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، دایكێک و منداڵە دوو ساڵانەکەی بوون.
تەرمی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە رەوانەی دادپزشکی کراوە و بریندارەکان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. موحسین وەیسی گوتی: "تەندروستی هەر چوار بریندارەکە خراپە و لە ژێر چاودێری چڕدان."
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ