کۆنسوڵخانەی ئەمریکا: داوا لە هەولێر و بەغدا دەکەین کێشەکانیان لەسەر بودجە چارەسەر بکەن

14-09-2023
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایدەگەیێنێت، "بەردەوام دەبین داوا لە هەولێر و بەغدا بکەین کێشەکانیان لەسەر بودجە چارەسەر بکەن."

کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەردەوام دەبین لەوەی داوا لە حکومەتی عێراق و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین، کێشەکانیان لەسەر بودجە بە شێوەیەک چارەسەر بکەن، کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراق بێت، وەکو لە دەستووری عێراقدا هاتووە."

ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممە، 13ی ئەیلوولی 2023 ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداوی لە واشنتن راگەیاند، "ئێمە بەردەوام دەبین لە داواکردن لە حکومەتی عێراق و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە کێشەکانیان لەسەر بودجە بەشێوەیەک چارەسەر بکەن کە لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراقدا بێت، وەکو لە دەستووری عێراقدا هاتووە."

پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق بەهۆی نەناردنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستانەوە لە ئاستێکی باش نین، دوای 19 جار دانیشتن، گفتوگۆ و گۆڕینەوەی ژمارە و داتاکان لەنێوان شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا، لەبری چارەسەری کێشەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان، کێشەکە بەرەو بنبەستی زیاتر چووە.

لە کاتێکدا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەی مانگەکانی تەممووز و ئابیان وەرنەگرتووە، لە هەفتەی داهاتووەوە حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."