هاونیشتمانییەک لە پردێ لەنێو دووکانەکەیدا کوژرا

14-10-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ناحیەی پردێ هاونیشتمانییەک لە دووکانەکەیدا بە گولـلە کوژرا؛ پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.
 
رۆژی شەممە 14ی ئۆکتۆبەری 2023 موقەدەم عامر شوانی، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاووڵاتییەک لەنێو دووکانەکەیدا لە پردێ لەلایەن کەسێکەوە کوژرا."
 
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، بکوژ سەرەتا چووەتە دووکانی کوژراوەکە و چەند خوولەکێک لە ژوورەوە ماوەتەوە، دواتر بە گولـلە کوشتوویەتی.
 
ئەوەی گیانی لەدەستداوە کوردە، لەدایکبووی ساڵی 1972ە و لەنێو ناحیەی پردێدا دووکانی ئاسنگەریی هەبووە. عامر شوانی گوتی، "بکوژ هەڵاتووە و جارێ ناسنامەی نادیارە؛ پۆلیسی کەرکووک تیمێکی لێکۆڵینەوەی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار پێکهێناوە."
 
بەهۆی ئەوەی لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدایە، تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە بۆ پۆلیس روون نەبووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.