بوومەلەرزەیەک لە باکووری کوردستان روویدا

14-10-2023
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلەی رێختەر لە پارێزگای سەمسوور لە باکووری کوردستان روویدا.
 
سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا - ئافاد بڵاویکردەوە، کاژێر 10:04 خولەکی ئەمڕۆ شەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی چەلیکهان سەر بە پارێزگای سەمسوور روویداوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 9.55 کیلۆمەتر تۆمار کراوە.
 
دەزگای ئافاد راشیگەیاند، لەدوای هەردوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ی شووباتەوە 38 هەزار و 14 بوومەلەرزە و پاشلەرزە روویانداوە کە 12یان 6 پلە و 71یان 5 پلە بوون.
 
کاژێر 04:17 خوولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شووباتی 2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر، کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 50 هەزار و 783 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 107 هەزار 204 کەس برینداربوون.
 
بوومەلەرزەکە کاریگەریی گەورەیشی لەسەر بەشێکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا هەبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.