گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی: پێداگری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکەین

14-12-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوان پێداگری دەکەن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا.
 
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، حیزبەکەی "پێداگرە کە لە وادەی خۆیدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، لایەنی دیکەش هەن کە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ هەڵبژاردن نین لە کاتی خۆیدا، بەڵام بە شێوەی راستەوخۆ ئەمە ناڵێن".
 
بە گوتەی گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ئەو لایەنانە "بە رێگەی دیکە هەوڵی دواخستنی [هەڵبژاردن] دەدەن، لە رێگەی تەگەرە خستنە بەردەم دروستکردنەوەی کۆمیسیۆن و وروژاندنی پرسی شێوازی هەڵبژاردنەکە".
 
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت، ئەوا دەبێت لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2022دا پرۆسەکە بەڕێوەبچێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشوازیکردن لە سەرۆککۆماری عێراق لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر

لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.