لە ناحیەی رۆڤیا منداڵێک بەهۆی بەرکەوتنی دەرگەی ماڵەوە گیانی لەدەستدا

14-12-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە گوندی تۆپزاوای خواروو سەر بە ناحیەی رۆڤیا منداڵێک سەری دەکەوێتە بەر دەرگای حەوشەی ماڵەوە و گیان لەدەستدەدات. 
 
نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، منداڵەکە ناوی یوسف ئەحمەدە و تەمەنی نۆ ساڵە؛ کاژێر 20:30 خولەکی شەوی پێنجشەممە تەرمەکەی گەێندراوەتە دادپزیشکیی ئاکرێ. 
منداڵەکە خەڵکی گوندی تۆپزاوای خوارووە لە ناحیەی رۆڤیا سەر بە قەزای بەردەرەشە. ئەم منداڵە قوتابیی پۆلی نۆی بنەڕەتی بوو. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، دەرگەی ماڵەکە سکە بووە.
 
بەگوتەی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی ئاکرێ، دوای ئەنجامدانی توێکاری، تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوە و لە گوندی تۆپزاوای خواروو بە خاکسپێردراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."