حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان: تاوەکو سەرەتای مانگی شوبات مامەڵەی حەج تەواو دەبێت

15-01-2024
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەستیان بە مامەڵەکانی تایبەت بە حەج کردووە و دەبێت ئەو کەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە سەردانی نووسینگەکان بکەن و پاسپۆرتی خۆیان پێ بێت بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆ رایی بکرێت؛ گوتیشی، "لەم مانگەدا کاتی وەرگرتنی پارەکەش رادەگەیەنین."
 
رۆژی دووشەممە، 15-01-2024، شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دەستمان بە مامەڵەکانی تایبەت بە حەج کردووە. پێویستە ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە سەردانی نووسینگەکانمان بکەن و چێکی پاسپۆرتیان بکەنەوە."
 
بۆ ساڵی 2024 نرخی حەج بە رێگەی ئاسمانی، 4800 هەزار دۆلار و بە وشکانی چوار هەزار دۆلارە. بە گوتەی بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان، لەکۆی ئەو 4800 هەزار دۆلارەی بە رێگەی ئاسمانی لە حاجییان وەردەگیرێت 2,914 هەزار دۆلار و لە وشکانیش لە کۆی ئەو چوار هەزار دۆلارە دوو هەزار و 84 دۆلاری دەدرێتە حکومەتی عێراق.
 
شێخ نیاز نەقشبەندی گوتیشی، "هێشتا کاتی وەرگرتنی پارەمان رانەگەیاندووە، بەڵام لەم مانگە رادەگەیێندرێت."
 
بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان گوتیشی، "بە گشتی نزیکەی 20 رۆژی دیکەمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی سەرجەم مامەڵەکان تەواو بکەین. ئەم ساڵ دەبێت پڕۆسەکە خێراتر تەواو بکەین."
 
لە حەجی ساڵی 2023ـدا چوار هەزار و 685 هاونیشتمانی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونە مەککە کە 720ـیان بە رێگەی وشکانی و ئەوانی دیکە بە رێگەی ئاسمانی چوون.
 
بۆ حەجی 2024،  56 هەزار و 669 کەس داوایان بۆ چوونە حەج پێشکێشکرد؛ هەروەها 65 هەزار و 195 داواکاری حەجی ساڵی 2017 هەبوون، کە کۆی داواکارییەکە بووە 121 هەزار و 864 کەس، لەکاتێکدا پشکی حەجی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024، چوار هەزار و 174 کەسە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."