رووداو دیجیتاڵ
ئەمساڵ گوڵە نێرگزەکانی بەریتانیا بێ ناز ماون، لەبەر جێبەجێکردنی رێککەوتنی برێگزێت و کەمبوونەوەی کرێکاری بیانی لە کێڵگەکانی پەروەردەکردنی گوڵ، لە بەریتانیا چنینەوەی گوڵە نێرگزەکان دواکەوتووە و کەس نییە بیانچنێتەوە.
گوڵە نێرگزەکان لەبەر هەتاو دەلەرێنەوە و ئەوەش هێمایەکە بۆ ئەوەی کە وەرزی سەرما و سۆلە لە بەریتانیا کۆتایی هاتووە.
ئەم رەوشە بەدڵی ئەو جووتیارانە نییە کە گوڵ پەروەردە دەکەن، ئەوان دەیانەوێت پێش ئەوەی گوڵەکان بە تەواوەتی دەربێن و ببنە خونچە بیچننەوە و بینێرنە بازاڕەکانەوە، بەڵام ئەمساڵ فریای چنینەوەی گوڵە نێرگزەکان نەکەوتن.
لە کێڵگەیەکی گوڵی نێرگز لە بەریتانیا 25 کرێکاری رۆمانی سەرقاڵی چنینەوە و کۆکردنەوەی گوڵن.
ئەم کێڵگەیە لە ناوچەی "لینکۆڵن شایەر" لە بەریتانیا لە وەرزی بەهاردا 150 کرێکار کاری تێدادەکرد و گوڵیان دەچنیەوە، بەڵام ساڵی 2021 ساڵی جیابوونەوەی بەریتانیایە لە یەکێتیی ئەوروپا و هاتووچۆی کرێکاران بۆ ناوەوەی ئەو وڵاتە ئەستەمە بووە و لەبەرئەوەش جووتیاران کاتێکی کورتیان لەبەردەمە بۆ ئەوەی شەو رۆژ سەرقاڵی چنینەوەی گوڵی نێرگز بن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ