لە ئاکرێ پزیشکێک لەسەر دزیکردن دەستگیر دەکرێت

15-04-2024
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
نەخۆشخانەی گشتیی گولان لە ئاکرێ.
نەخۆشخانەی گشتیی گولان لە ئاکرێ.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پزیشکێک لە ئاکرێ دەرمان، دەرزی و ئامێری پزیشکی لە نەخۆشخانەی گشتیی گولان (نەخۆشخانەی سەرەکیی شارەکە) و نەخۆشخانەی منداڵبوونی ئاکرێ دەدزێت و دەستگیر دەکرێت.
 
سەرچاوەیەک لە تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای بەدواداچونی ورد، "بۆمان دەرکەوت پزیشکێکی بێهۆشکردن دزیی لە نەخۆشخانەکان دەکات و لەسەر سکاڵای ئێمە دەسگیرکراوە." 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو پزیشکە بە رەگەز عەرەبە و خەڵکی بەغدایە؛ ماوەی چەندین ساڵە لە نەخۆشخانەکانی ئاکرێ کار دەکات. 
 
لەسەر چۆنییەتی دزینەکە، سەرچاوەکە گوتی، ئەو دەرمانانەی کە لە نەخۆشخانەکان ماوەیان بەسەردەچوو و دادەنران بۆ ئەوەی بسووتێنرێن، ئەو پزیشکە دەیدزین و لە یەکێک لە کۆمەلگە پزیشکییە ئەهلییەکان ساخیدەکردنەوە. 
 
ئەو سەرچاوەیە کە لەبەر هەستیاریی بابەتەکە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، گوتیشی: "پزیشکەکە بێجگە لە دەرمانی ماوە بەسەرچوو دەرزی و سێ ئامێری پزیشکیشی بردووە کە نرخەکانیان لە نێوان 25 هەزار بۆ 50 هەزار دۆلار بووە." 
 
هەفتەیەک پێش جەژنی رەمەزان پزیشکەکە دەستگیرکراوە و لەکاتی دەسگیرکردنی، لە ماڵەکەیدا دەست بەسەر بڕی 200 ملیۆن دینار دا گیرا کە گومان دەکرێت لە فرۆشتنی دەرمان و ئامێرەکان دەستیکەوتبێت. 
 
پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ کەیسەکە کراوەتە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. گوماندەکرێت کەسانی دیکە (پزیشک) دەستیان لە دزییەکەدا هەبووبێت.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.