سەرۆک بارزانی: سەرکەوتنی یانەی دهۆک سەرکەوتنی هەموو کوردستانە

15-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی بردنەوەی جامی کەنداو، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یانەی دهۆک کرد و دەڵێت، "ئەمە سەرکەوتنی هەموو کوردستانە."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 15ی نیسانی 2025 بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی جامی یانەكانی كەنداو، سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشیی دهۆک و تەواوی خەڵکی کوردستان کرد.
 
لە پەیامەکەیدا سەرۆک بارزانی دەڵێت، "پیرۆزباییەکی گەرم لە یانەی وەرزشیی دهۆک دەکەم بۆ ئەم سەرکەوتنە مێژووییە بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتیی جامی کەنداو، هەروەها پیرۆزبایی لە خەڵکی دهۆک و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم. ئەم سەرکەوتنە سەرکەوتنی هەموو کوردستانە. دەستی هەموو لایەک خۆش و هەر سەرکەوتوو بن."
 
 
ئەمڕۆ یانەی دهۆک لە یاریگەی خۆی بۆ یاریی کۆتایی جامی کەنداو میوانداریی یانەی قادسییەی کوێتیی کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بە گۆڵێک، لە یانە کوێتییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی کەنداو.
 
لەنێو یاریگەی دهۆک دەیان هەزار هاندەر ئامادەبوون و پشتیوانییان لە یانەکە کرد. پێش یارییەکەش بەرپرسانی حکومی و حیزبیی کوردستان پشتیوانیی خۆیان بۆ یانەکە دەربڕی؛ تەنانەت محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش پاڵپشتیی مادی و مەعنەویی بۆ یانەی دهۆک دەربڕی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.