رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا دەڵێت، ئاگر لە موەلیدەی گوندی بەردەسوور کەوتەوە و بەوهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
رۆژی یەکشەممە، 15ـی حوزەیرانی 2025، مەنهەل موەفەق، بەڕێوەبەری ناحیەی رۆڤیا لە سنووری پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە کارپێکەری موەلیدەکە بووە، لەکاتی تێکردنی گاز، موەلیدە ئاگری گرتووە و ئەویش سووتاوە."
بە گوتەی مەنهەل موەفەق، 100٪ـی جەستەی سووتابوو، بۆیە راستەوخۆ گیانی لەدەستدا.
ئەو کوڕەی گیانی لەدەستداوە ناوی فایەق کەمالە و دانیشتووی گوندی بەردەسوورە، تەمەنی 20 ساڵ و خێزاندار بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ