رووداو دیجیتاڵ
لە 24 کاژێردا سێ درۆن لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کەوتوونەتەخوارەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەپەلە لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ راگرتنی ئەو هێرشانە دەکات.
رۆژی سێشەممە، 15ـی تەممووز، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا سەرکۆنەی ئەو هێرشانەیان کردووە کە دەکرێنە سەر "ژێرخان و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ى نه‌وت له ناوچه‌كانى خوورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گیراون.
"حكومه‌تى فيدراڵیى عێراق پێويسته هه‌موو رێكارێكى به‌په‌له و پێويست بگرێته به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزينه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانيان." بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
لە راگەیێندراوەکەدا هۆشداریی دراوە کە "ئه‌و هێرشانه سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى ده‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه."
دەقی راگەیێندراوەکە:
به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ين كه به درۆن ده‌كرێنه سه‌ر ژێرخان و ناوچه جیاجياكان له هه‌رێمى كوردستان و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا دوێنێ و ئه‌مڕۆ كێڵگه‌ى نه‌وتييان له ناوچه‌كانى خورمه‌ڵه و سه‌رسنگ به ئامانج گرتووه.
حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق پێويسته هه‌موو ڕێكارێكى به‌په‌له و پێويست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه و دۆزينه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانيان. ئه‌و هێرشانه سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى ده‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
15-07-2025
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ