سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەنەکەسە کۆبووەوە

15-10-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنەکەسە دەکات و جەخت لە یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پیرمام پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) کرد. شاندەکە پێکهاتبوو لە سکرتێر و نوێنەری پارتە سیاسییەکانی نێو ئەنەکەسە.
 
بارەگای بارزانی دەڵێت، لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا. بە تایبەتیش، دۆخی کورد لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان. 
 
سەرۆک بارزانی، وێڕای ئاماژەدان بە هەستیاریی دۆخی کورد لە سووریا، جەختی لەسەر پێویستیی یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە کوردییەکان کردەوە. هەروەها داواشی لێکردن بە ئاراستەی بەهێزترکردنی بنەماکانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان لەگەڵ عەرەب و پێکهاتەکانی دیکەی سووریا کار بکەن.
 
راگەیێندراوی بارەگای بارزانی:
 
رۆژی چوارشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای (ئەنەکەسە) کرد کە پێکهاتبوو لە سکرتێری پارتە سیاسیەکانی ناو (ئەنەکەسە).
 
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی سوریا ئاڵوگۆڕ کرا.
 
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێرای ئاماژەدان بە دۆخی کورد لە سوریا جەختی لەسەر پێویستی یەکڕیزی لایەنە کوردەکانی سوریا کردەوە و هەروەها داواشی کرد لایەنە کوردییەکان بە ئاراستەی بەهێزترکردنی بنەماکانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و تەبایی بن لەگەڵ عەرەب و پێکهاتەکانی تری سوریا کار بکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە