رووداو دیجیتاڵ
هێزە ئەمنییەکان لە کرماشان، دوو ئەندامی ئەنجوومەنی شار و ژمارەیەک بەرپرسی شارەوانیی شارەکەیان دەستبەسەرکرد و بە گەندەڵی تۆمەتبار کراون.
داواکاری گشتیی کرماشان رایگەیاند، دوو ئەندامی ئەنجوومەنی شاری کرماشان و سەرۆکێکی شارەوانیی ناوچەیەکی کرماشان، بەڕێوەبەرێک و دوو فەرمانبەری شارەوانیی ئەو شارە بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل دەستبەسەر کراون. هەروەها کەسێکی دیکەش کە کاری دروستکردنی باڵەخانە دەکات، لەگەڵیان دەستبەسەر کراوە.
حەمیدڕەزا کەریمی، داواکاری گشتیی کرماشان رۆژی چوارشەممە 15-10-2025 رایگەیاند، ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون بە گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی بەرپرسیارێتییان لە ئەنجوومەنی شار و شارەوانیی کرماشان و وەرگرتنی بەرتیل تۆمەتبار کراون. دەشڵێت، ئەو کەسانە وەکو گرووپ کاریان کردووە و لە سەرچاوە گشتییەکان و پڕۆژەکانی شارەوانی پارەیەکی زۆریان بۆ خۆیان هەڵگرتووە.
کەریمی دەڵێت، پێنج لە دەستبەسەرکراوان لە گرتووخانە راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و دوو کەسیشیان بە کەفالەت ئازاد کراون تاوەکو کاتی دادگاییکردنیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ