لیژنەیەکی حکومەتی فیدراڵی سەردانی چەمچەماڵی کردووە و راپۆرت بۆ قەرەبووکردنەوە ئامادە دەکات

15-12-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لیژنەیەکی نیشتمانی بۆ وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە عێراق سەردانی قەزای چەمچەماڵی کردووە و راپۆرتێک بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی 9ی کانوونی یەکەم ئامادە دەکات.
 
فەریق روکن جەعفەر بەتات، سەرۆکی ناوەندیی نیشتمانی بۆ وەڵامدانەوەی قەیران و کارەسات لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لیژنەیەکی تایبەت سەردانی قەزای چەمچەماڵی کردووە و راپۆرتێکی فراوان لەبارەی قەرەبووکردنەوەکە ئامادە دەکات و بۆمان دەنێرێت."
 
لە 10ی کانوونی یەکەمی 2025 فەریق روکن جەعفەر بەتات وەک نوێنەری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەدواداچوونی رووداوی دروستبوونی لافاو، سەردانی پارێزگای کەرکووکی کرد و لەوێوە سەرپەرشتیی بەدواداچوونی ئەو پرسە و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و چارەسەری هۆکارەکانی دروستبوونی لافاوەکەی کرد.
 
فەریق روکن جەعفەر بەتات رایگەیاند، "لەدوای وەرگرتنی رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەکرێتەوە."
 
رۆژی 9ی کانوونی یەکەمی 2025 لافاو قەزای چەمچەماڵ و چەند ناوچەیەکی ئیدارەی گەرمیانی گرتەوە.
 
محەممەد شیاع سوودانی لە 10ی کانوونی یەکەم بڕیاری دا کە بارەگایەکی پێشکەوتوو لەڕێگەی ناوەندی کارگێڕیی قەیران و کارەسات لە نێوان هەردوو پارێزگای کەرکووک و سەلاحەدین بکرێتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو لافاوەی سنوورەکەی گرتووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."