کوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و محهممەد كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆبوونەوە و چەند پرسێکی پەیوەست بە عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی دراوسێ تاوتوێ کرد.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15-12-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له محهممەد كازم ئال سادق، باڵيۆزى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ياندا هەردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان تاوتوێ کردووە.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیدا هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايهنه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كۆنسوڵى گشتيى ئێران له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ