رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی عومەر چاوشین دەکات و دەڵێت، ئەو هونەرمەندە "هەمیشە یادی بە زیندوویی دەمێنێتەوە."
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 15-01-2023 هونەرمەند عومەر چاوشین لە سلێمانی دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، کۆچی دواییکرد.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندەوە پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەکەی کردووە و دەڵێت، "بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشين، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى سلێمانى و كوردستان به‌گشتى ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشين، ته‌مه‌نێكى به خزمه‌تكردنى هونه‌رى دراما و شانۆى كوردى به‌خشى و به كار و به‌رهه‌مه جوانه‌كانى، هه‌ميشه يادى به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه. يادى به خێر و گيانى شاد بێت."
عومەر چاوشین، لە ساڵی 1942 لە گەڕەکی گۆیژەی سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی 1967 لە تیپی نواندنی سلێمانی بووەتە ئەندام. بەهۆی کەمی هونەرمەندی ئافرەت، لە ساڵانی شەستەکانەوە تاوەکو کۆتایی هەشتاکانیش، زۆربەی جار رۆڵی ئافرەتی بینیوە.
گرنگترین ئەو دراما و شانۆگەرییانەی کە عومەر چاوشین رۆڵی تێیاندا بینیوە: پیسکەی تەڕپیر، جەنابی موفەتیش، ژن بە ژن، ماوتە کاولی کەی، مامە خەمە، شایی خوێناوی، گۆڕهەڵکەن، مشتەی ناو هەمانە و چەندین بەرهەمی دیکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ