وەزارەتی کشتوکاڵ: لە دوو مانگدا خاوەن کێڵگەکان زیاتر لە چوار ملیار دینار زیانیان بەرکەوتووە

16-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نرخی مریشک "زۆر دابەزیوە"، بەو هۆیەوە لە دوو مانگدا خاوەن کێڵگەکان زیاتر لە چوار ملیار زەرەریان کردووە.
 
لە دوو مانگی رابردوودا کیلۆیەک مریشکی زیندوو لە هەرێمی کوردستان لە نێوان سێ بۆ سێ هەزار و 500 دینار بوو. ئێستا نرخەکەی زیاتر لە هەزار دینار دابەزیوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی کانوونی دووەمی 2025، فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کیلۆیەک مریشک بە دوو هەزار و 250 دینار لەسەر پەلەوەرخانەکانە، بەڵام ئێستا بە دوو هەزار و 100 دینار دەفرۆشرێت."
 
بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت: "لە ماوەی دوومانگی رابردوودا خاوەن کێڵگەکان چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار زیانیان بەرکەوتووە."
 
لە بارەی هۆکاری دابەزینی نرخی مریشک فیراس سدیق گوتی، "عێراق جگە لە بابەتی مووچە و بودجە، ئێستا دەیەوێت لە پێگە ئابوورییە بەهێزەکانی هەرێمی کوردستانیش بدات، یەکێک لە وانە کشتوکاڵییە و بەرهەمی مریشکە."
 
ساڵانە هەرێمی کوردستان نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرهەمدەهێنێت، لەکاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی ناوخۆی 146 هەزار تۆنە. ئەوەی لە پێداویستیی نێوخۆ زیاترە هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
 
عێراق ساڵانە پێویستی بە یەک ملیۆن تۆن گۆشتی مریشکە، بەڵام بەرهەمی ناوخۆی 350 هەزار تۆنە نزیکەی 650 تۆنی لە هەرێمی کوردستان هاوردەدەکرد.
 
لە هەرێمی کوردستان خواستی زۆر لەسەر مریشکی زیندووە بەراورد بە بەستوو. هەزار و 840 پەلەوەرخانە لە هەرێمی کوردستان هەن، بەڵام بەشێوەی هەمیشەیی هەموویان بەرهەمیان نییە.
 
ژمارەی پەلەوەرخانەکان بەپێی پارێزگاکان:
 
- هەولێر: 576 پەلەوەرخانە
- سلێمانی: 727 پەلەوەرخانە
- دهۆک: 344 پەلەوەرخانە
- هەڵەبجە: 35 پەلەوەرخانە
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەزیز کۆیلوئۆغلو رۆژنامەڤان بوو، لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان کاری کردبوو.

ناسنامەی هاونیشتمانییەکی دیکەی بۆردوومانەکەی چوارقوڕنە ئاشکرا بوو

کۆردیناسیۆنی یەکێتیی راگەیاندنی دیموکراتیک (یەرەدە) لە رۆژئاوای کوردستان دەڵێت، یەکێک لەو هاونیشتمانییانەی لە بۆردوومانەکەی چوارقوڕنەدا گیانی لەدەستدا، رۆژنامەڤانێک بوو بەناوی عەزیز کۆیلوئۆغلو و لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان کاری کردبوو.