رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی رۆژی شەممە، ئاگرێکی گەورە لە بەشێکی باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵکرا.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، ئاگرەکە بەجۆرێک بوو، بڵێسە و دووکەڵەکەی لە دووریی سەدان مەترەوە دەبیندران.
دڵنیا رەحمان، پەیامنێری رووداو لە نزیک شوێنی رووداوەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئاگرکەوتنەوەکە لە دەوروبەری کاژێر 01:00ـی شەو بووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، هێزێکی ئەمنیی زۆر لە شوێنەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە.
پەیامنێری رووداو باسی لەوەشکرد، ئاگرەکە لە رێگەی زیاتر لە شەش تیمی ئاگرکوژێنەوەوە بەخێرایی کۆنترۆڵکراوە. تاوەکو ئێستاش بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەکان روونکردنەوەیان لەبارەی رووداوەکە نەداوە.
لە ڤیدیۆیەکی دیکەی رووداودا دەردەکەوێت، هێزێکی ئەمنیی زۆر لە شوێنی رووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە. هێزەکان بە پەیامنێری رووداویان گوتووە، دوای لێکۆڵینەوە ئەنجامەکان ئاشکرا دەکەن.
لە ڤیدیۆیەکی دیکەی رووداودا دەردەکەوێت، هێزێکی ئەمنیی زۆر لە شوێنی رووداوەکەن بۆ لێکۆڵینەوە. هێزەکان بە پەیامنێری رووداویان گوتووە، دوای لێکۆڵینەوە ئەنجامەکان ئاشکرا دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ