ئەو دوو هاوژینەی لە گۆمی فێڵاو رەوە گورگ دەورەیان دابوون رزگار کران

16-02-2025
ئەندام جەبار
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو هاوژین لە گۆمی فێڵاو رەوە گورگ دەوریان دابوون، دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمێکیان چوونەتە شوێنەکە و رزگاریان کردوون.
 
ئەو دوو هاوژینە بۆ مەبەستی گەشت چووبوونە گۆمی فێڵاو لە سنووری قەزای چۆمانی پارێزگای هەولێر. دوای ئەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران ئاگادار کرانەوە، تیمێک گەیشتە شوێنەکە و دوو هاوژینەکەیان رزگار کرد.
 
دوو هاوژینەکە خەڵکی هەولێرن. لەنێو خێوەتێک رەوە گورگ دەوری دابوون. بەنیازبوون ئەمشەو لەنێو بەفر بمێننەوە. 
 
بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، تیمەکەیان بە سەلامەت دوو هاوژینەکەیان گواستووەتەوە شوێنێکی سەلامەت.
 
رووداو پەیوەندی بەو دوو هاوژینەوە کرد و دەڵێن: سەلامەتین، بەڵام ئەگەر بەرگریی شارستانی بەهانامانەوە نەهاتبا، گیانمان لە مەترسیدا بوو".
 
باسیان لەوەش کرد، "بۆ سەلامەتیی ژیانمان، کۆتاییمان بە گەشتەکەمان هێناوە و دەگەڕێینەوە هەولێر".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی دارایی: داهاتی نانەوتیی مانگی شوباتمان بۆ بەغدا نارد

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ئەم ساڵ خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.