سەرۆک بارزانی: هێشتا لەنێو دەوڵەتی عێراقدا حەزی سڕینەوەی گەلی کوردستان دەبینرێت

16-03-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا رایگەیاند، دوای 36 ساڵ لە کارەساتی هەڵەبجە "مایەی شەرمەزارییە هێشتا لەنێو دەوڵەتی عێراقدا حەزی سڕینەوە و ئینكاركردنی مافەكانی گەلی كوردستان دەبینرێت".
 
سەرۆک مەسعود بارزانی هەروەها رایگەیاند، "تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بەڵگەی ستەمكاری و عەقڵیەتی نامرۆڤانەی نەیارانی گەلی كوردستانە".
  
رۆژی 16ی ئاداری 1988 حکومەتی ئەو کاتی عێراق بە چەکی کیمیایی هێرشی کردە سەر هەڵەبجە و بەو هۆیەوە لانیکەم پێنج هەزار کەس شەهید بوون و نزیکەی 10 هەزاری دیکەش بریندار بوون. هاونیشتمانییە بریندارەکان بەهۆی کاریگەریی چەکی کیمیاییەوە تووشی نەخۆشیی درێژخایەن بوون و تاوەکو ئێستاش کاریگەری لەسەر بەشێکیان ماوە.
 
ساڵی 2010، دادگەی باڵای تاوانی عێراق کیمیابارانی هەڵەبجەی بە جینۆساید ناساند، هەروەها لە هەمان ساڵدا عەلی حەسەن مەجید ناسراو بە عەلی کیمیایی، کە لە کاتی جیاوازدا وەزیری نێوخۆ و بەرگریی عێراق و بەرپرسی باڵای بەعس بووە لەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە سێدارە درا. 
 
ژمارەی دانیشتووانی هەڵەبجە نزیکەی 130 هەزار کەسە؛ رووبەرەکەی 1599 كیلۆمه‌تر چوارگۆشەیە. پارێزگاکە لە قەزایەک و چوار ناحیە پێکهاتووە؛ قەزای ناوەندی هەڵەبجە و ناحیەکانی خورماڵ، بیارە، بەمۆ و سیروان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.