لە مانگێکدا زیاتر لە 370 هەزار کەس لە دەروازەی سنووریی میهرانەوە هاتووچۆیان کردووە

16-04-2024
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ئیلام دەڵێت، دەروازەی سنووریی میهران قەرەباڵخترین دەروازەی سنوورییە لەگەڵ عێراق و ئاماژە بەوەش دەکات، لە مانگێکدا زیاتر لە 370 هەزار کەس لەو دەروازە سنوورییەوە هاتووچۆیان کردووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی نیسانی 2024، سەیید زاهیدین چشمە خاوەر، بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لە 15ـی ئاداری ئەم ساڵەوە زیاتر لە 370 هەزار کەس لە رێگەی دەروازەی سنووریی میهرانەوە هاتووچۆیان کردووە.
 
سەیید زاهیدین چشمە خاوەر گوتی، به مەبەستی کارئاسانی بۆ هاتووچۆی زیارەتکاران و دروستکردنی ژێرخانێکی گونجاو له تێرمیناڵەکەی دەروازەی میهران، چەندین پڕۆژەی گرنگ لە قۆناخی جێبەجێکردندان.
 
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی تێرمیناڵی دەروازەی سنووریی میهران بڵاویکردەوە، لە رۆژانی نەورۆزی ئەم ساڵدا هاتووچۆ لەو دەروازە سنوورییەوە 24 کاژێری بووە، ئەوەش وەک یارمەتیدانی گەشتیار، زیارەتکار و هاووڵاتییان.
 
9ـی نیسانی 2024، سەیید زاهیدین چشمە خاوەر گوتی، لە 21-3-2023 تاوەکو 21-3-2024، حەوت ملیۆن و 808 هەزار و 537 کەس لە رێگەی دەروازەی سنووریی میهرانەوە هاتووچۆیان کردووە کە لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 66 هەزار و 811 کەس بیانی بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."