مەسرور بارزانی: حکومەت بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن و پاراستنی تایبەتمەندیی کوردانی ئێزدی

16-04-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی سەری ساڵ لە میری کوردانی ئێزدی، ئەنجوومەنی رووحانیی ئێزدییان و هەموو کوردانی ئێزدی دەکات.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامەکەی ئاراستەی کوردانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان و "هەردوو برای بەڕێز" میر حازم تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی، بابەشێخ شێخ عەلی ئیلیاس و ئەنجوومەنی رووحانیی کوردانی ئێزدی کردووە و دەڵێت، "هیوادارم بە خۆشی و شادی ئەم جەژنە بەڕێبکەن".
 
ساڵانە لە پەرستگەی لالش رێوڕەسمی جەژنی سەری ساڵی کوردانی ئێزدی زیندوو دەکرێتەوە و هەزاران کەس لە کوردانی ئێزدی ئامادەی رێوڕەسمەکان دەبن و چالاکیی جۆراوجۆر دەکەن.
 
بەم بۆنەیەوە، مەسرور بارزانی دەڵێت، "دووپاتی دەکەینەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لەسەر پشتیوانیکردن و پاراستنی ماف و تایبەتمەندیی کوردانی ئێزدی و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.