بەرگریی شارستانیی سۆران: ئەمڕۆ 230 کەس بەدوای تەرمی ئاڤێستادا گەڕان

15-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، سەرەڕای بارانی بەخوڕ، بەدرێژایی ئەمڕۆ بەدوای ئاڤێستادا گەڕان.

رۆژی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ بارانێکی زۆر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باری. ئەم بارانە سوود و زیانی بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا هەیە. سوودەکەی ئەوەیە ھەر شتێک لەژێرئاو بێت، دەکرێت بیهێنێتە سەرەوە؛ لایەنێکی خراپیشی ھەیە کە دەبێتەھۆی زیادبوونی ئاوەکە."
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت: "زیاتر لە 129 کەیسی لەم جۆرەمان ھەبووە، واتە ئەزموونمان ھەیە. ئەگەر تەرمەکە لەژێر ئاو بێت، لە دوو بۆ سێ رۆژی داهاتوودا سەرئاو دەکەوێت، بە مەرجێک لە دار و بەرد نەئاڵابێت". 
 
بە گوتەی کاروان کاروان میراودەلی، "ئەمڕۆ زیاتر لە 230 کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و کەسانی خۆبەخش لە گەڕان بەردەوام بوون".
 
ئاڤێستا یوسفی تەمەن 27 ساڵ رۆژی 5ـی نیسانی 2025 کەوتە نێو رووباری تەنگاتوور لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.