خۆڵبارێنێکی "کەم" هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

16-06-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچەش کەمێک خۆڵبارین دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، خۆڵبارینی سبەی لە تەواوی هەرێمی کوردستان لاواز دەبێت.
 
لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی هەینی، 16ـی حوزەیرانی 2023، بڵاوکراوەتەوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە "هەندێک ناوچە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با، بەرزبوونەوەی کەمێک تۆز و خۆڵ دەبێت".
 
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، خۆڵبارینی سبەی لە تەواوی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی لاواز دەبێت و چڕ نابێت.
 
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەکرد، لە ناچەکەدا بەگشتی و بەتایبەت ناوچەکانی سووریا و عێراق وەرزی بارینی رابردوو بارانی "باش" باریوە و وشکەساڵی نەبووە؛ بۆیە ئەمساڵ "هیچ" خۆڵبارینێکی چڕ هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرما یەک پلە بەرزدەبێتەوە و بەرزترین پلە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
- هەولێر؛ 38 پلەى سیلیزى
- سلێمانی؛ 36 پلەى سیلیزى
- دهۆک؛ 36 پلەى سیلیزى
- کەرکووک؛ 40 پلەى سیلیزى
- هەڵەبجە؛ 38 پلەى سیلیزى
- حاجی ئۆمەران؛ 26 پلەى سیلیزى
- زاخۆ؛ 38 پلەى سیلیزى
- سۆران؛ 36 پلەى سیلیزى
- گەرمیان؛ 40 پلەى سیلیزى

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.