قایمقامی دەربەندیخان: ئەو گەنجەی کوژرا پێشمەرگە بوو

16-07-2024
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گەنجێک لە سنووری قەزای دەربەندیخان کوژرا. قایمقامی قەزاکە دەڵێت، گەنجەکە پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەکان بوو.
 
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە روویدا. سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کاژێر 01:00ـی بەرەبەیانی کەسوکاری گەنجێک پۆلیسیان لە کوژرانی کوڕەکەیان ئاگادار کردەوە و پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد".
 
گەنجەکە ناوی رێباز ئەحمەدە و تەرمەکەی لە نزیک چەمی دێوانە لە قەزای دەربەندیخان دۆزراوەتەوە. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەگوترێت کوژراوەکە ئەندامی هێزەکانی فەرماندەیی کۆماندۆ بووە، بەڵام سلێمان محەممەد گوتی، "ئەو گەنجە لە لیوا هاوبەشەکان پێشمەرگە بوو و تاوەکو ئێستا هۆکاری کوشتنەکەشی نازاندرێت".
 
شەوی رابردووش لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی مێرمنداڵێکی 15 ساڵ کوژرا. ئەمڕۆ پۆلیس لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "تۆمەتبار کارمەندە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆ و دەستگیرکراوە و رادەستی پۆلیس کراوە".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.