رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا کرد. نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيری و يارمه‌تييه‌كانى ئيستۆنيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هانۆ پێڤكور، وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا، باسیان لە په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى هاريكاريى ئه‌منى و به‌رگريدا و رۆڵى ئيستۆنيا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيری و يارمه‌تييه‌كانى ئيستۆنيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يی هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئيستۆنيا نیشان دا.
بە وێنە؛ پێشوازیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هانۆ پێفکور، وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا و کۆبوونەوەیان لە هەولێر pic.twitter.com/8HHIGW59Eg
— Rudaw (@Rudawkurdish) July 16, 2025
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: "وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له خواستی وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانکردنی په‌يوه‌ندييه‌كان و پەرەپێدانی هاريكاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، ستايش و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشکاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا ده‌ربڕى".
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى سووريا، دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ