کاتی دەستبەکاربوونی لیوای 20 دیاری دەکرێت

16-08-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراق کۆببنەوە، سەرچاوەیەکیش لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەدا رۆژی دەستبەکاربوونی لیوای 20 دیاری دەکرێت.  
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، هەفتەی داهاتوو کۆنفرانسێک رێکدەخرێت و تێیدا شێوازی دەوام، جلوبەرگ، دابینکردنی چەک و پێداویستیی سەربازی و دانانی ئاڵای سەرشان بۆ لیوای 20 دیاری دەکرێت. 
 
لیوای 20ـی هاوبەش بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەیە کە لە دوای مانگی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە لەنێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دروستبووە، لە یاسای بودجەدا ئەو بابەتە جێگیرکراوە و ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار و 700 پێشمەرگەیە.
 
سەرچاوەکەی رووداو ئاماژەی بەوەشکرد، راهێنانی لیوای 20ـی هاوبەش لە بنکەی مەشقی کەرەکوش لە دیالە دەبێت، لیواکان تێکەڵ ناکرێن و تەنیا بارەگای لیواکە هاوبەش دەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.