خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە سعودیە رادەگەیێنێت

15-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە سعودیە رادەگەیێنێت. گوتەبێژەکەشی دەڵێت، "دیاری نەکراوە چەند کورسییە و تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو بۆ هەموو وڵاتانە."
 
رۆژی دووشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2025، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سعودیە بۆ هەموو وڵاتێک زەمالەی خوێندنی بۆ ماستەر و دکتۆرا هەیە، هەرێمی کوردستانیش یەکێکە لەو شوێنانەی کە بێبەش نەبووە، بۆیە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە، دەتوانن لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن."
 
بە گوتەی عەباس ئەکرەم، دیاری نەکراوە چەند کورسییە، بەڵام خوازیاران لە هەموو بوارەکان دەتوانن تاوەکو 31-10-2023 ناویان تۆمار بکەن و دوای ئەو کاتە ناتوانن.
 
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گوتیشی: "بۆ یەکەم جارە ئێمە ئەو زەمالەیە رادەگەیێنین".
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەیێندراوێکدا مەرجەکانی بڵاوکردووەتەوە؛ لەوانە پێشکێشکار دەبێت هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت. ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەدوای بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە. بەڵام بۆ دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەمەوە پێنج ساڵ خزمەتی هەبێت و کۆنمرەی بەکالۆریۆسی بۆ خوێندنی ماستەر لە 65% کەمتر نەبێت و بۆ خوێندنی دکتۆراش لە 70% کەمتر نەبێت.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لە پێشکێشکاران دەکات کە لە هەمان بواری خۆیاندا داواکاری بۆ ماستەر پێشکێش بکەن. هەروەها کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدارەوە تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان، هەروەها لەلایەن شانشینی عەرەبیی سعودییەوە پشتگیریی دارایی دەکرێت،.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.