رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دوو بڕگەی سەرەکی تاوتوێ دەکات، یەکێکیان پرسی بودجەیە.
بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، سبەی چوارشەممە 17ی ئەیلوولی 2025 ئەنجوومەنی وەزیران کاژێر 10:00ی بەیانی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر کۆدەبێتەوە.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە یەکخستنەوەی رێکارە داراییەکان لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و لەبەر رۆشنایی کۆنووسی کۆبوونەوەی نوێنەرانی هەردوولا لە رێککەوتی 9-7-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری چەند پێشنیاز و راسپاردەیەک دەخاتەڕوو بۆ یەکخستنی رێکار و رێنماییەکانی باج و رێژەکانیان لەنێوان دامەزراوەکانی باج لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی.
ئەم بڕگەیە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەخرێتەڕوو و بەڕێوەبەری گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میریش ئامادە دەبێت.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێ بە دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و وەزیری پەروەردە وردەکاری لەو بارەیەوە دەخاتەڕوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، یەکشەممەی داهاتوو 21ی مانگ یەکەم دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دەبێ لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ