رووداو نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان هەولێر و واشنتن لەبارەی پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە

16-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی دیکە لەنێوان بەرپرسانی ژمارەیەک لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمریکا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. بەرپرسێکی بەشدار لە کۆبوونەوەکە دەڵێت، "بڕیارە یەکەکانی 70 و 80 لەسەر پارتی و یەکێتی نەمێنن و بچنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە."
 
رۆژی سێشەممە 16ی ئەیلوولی 2025 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان بەرپرسانی ژمارەیەک لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمریکا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەڕێوەچوو."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازیی هێزی پێشمەرگە و پێویستیی یەکخستنەوەیان، دوا هەنگاوەکانی پرۆسەکە و ئەو قۆناخانەی ماون، خرانەڕوو.
 
بەرپرسێکی بەشدار لە کۆبوونەوەکەش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کۆبوونەوەکە زۆر باش بوو و رێککەوتن کرا."
 
لەبارەی رێککەوتنەکەوە ئەو بەرپرسە دەڵێت، "بڕیارە ئەم مانگە یەکەی ژمێرکاری بۆ هێزی پێشمەرگە بکرێتەوە. کردنەوەی ئەو یەکەیە دەبێتە دوایین قۆناخ بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و دوای ئەوە یەکەکانی 70 و 80 دەچنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە."
 
یەکەکانی 70 و 80 دوو هێزی پێشمەرگەن. یەکەی 80 سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکەی 70 سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە. ئەو بەرپرسە دەڵێت، "دوای ئەوەی یەکەی ژمێرکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرایەوە، یەکەکانی 70 و 80 سەر بە پارتی و یەکێتی نامێنن و دەبنە سەرکردایەتیی دەڤەر و دەچنە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە."
 
ئەو بەرپرسە گوتیشی، "بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی تایبەت بە کردنەوەی یەکەکە بکرێ؛ سەرکردایەتیی دەڤەریش 100% تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ دروست دەکرێت."
 
5ی شوباتی 2025، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کارەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەپێی پلان بەڕێوەدەچن و بەردەوامن. یەکخستنی پێشمەرگە بەشێکی سەرەکییە لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانمان بۆ دروستکردنی سوپایەکی بەهێز و نیشتمانی."
 
بە گوتەی شۆڕش ئیسماعیل، پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە "قۆناخی دژواری بڕیوە، هەنگاوی پێویستمان بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە ناوە و بەردەوامیش دەبین لە ئامانجەکانمان."
 
وەزیری پێشمەرگە گوتیشی، "تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 هەموو هێزەکانی پێشمەرگە بە یەکەکانی 70 و 80ـیشەوە یەکدەخرێن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.