یاریگە و شوێنەکانی یاریکردنی منداڵان لە پارێزگای ورمێ ستاندارد نین

16-10-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی ستانداردی پارێزگای ورمێ دەڵێ، هیچکام لە یاریگەکانی ئەو پارێزگایە ستاندارد نین و بەشی زۆری شوێنەکانی یاری کردنیش بەپێی پێوەرە ستانداردەکان دروست نەکراون.
 
ئیبراهیم فەروخی، بەڕێوەبەری گشتیی ستانداردی پارێزگای ورمێ رۆژی پێنجشەممە 16-10-2025 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، تیمەکانیان سەردانی هەزار و 298 شوێنی یاریکردنیان کردووە لە پارێزگاکە و بۆیان دەرکەوتووە، هیچکام لە یاریگەکان ستاندارد نین.
 
 ئیبراهیم فەروخی دەڵێت، دەستبەجێ بڕیاری داخستنی 34 شوێنی یاریکردنی منداڵانیان داوە و خاوەن 20 شوێنیشیان داوەتە دادگە، بەهۆی رەچاونەکردنی رێوشوێنەکانی پاراستنی تەندروستیی خەڵک تێیاندا.
 
بەڕێوەبەری گشتیی ستانداردی پارێزگای ورمێ دەڵێ، لە شاری یاریی چیچەسیتی ورمێ کە پێشکەوتووترین شاری یاری پارێزگاکەشە، رەچاوی رێوشوێنەکانی تەندروستی و پارێزراوبوونی سەردانکەرانی نەکراوە، بەتایبەت لە دامەزراندن و کارکردنی چەرخوفەلەکی شاری یارییەکە کە 40 مەتر بەرزە. 
 
شاری یاریی چیچەستی ورمێ کە لەلایەن شارەوانیی شارەکە لە 35 کیلۆمەتری نێوشاری ورمێ دروستکراوە، ساڵی 2017 کراوەتەوە و شارەوانیی ورمێ بە پێشکەوتووترین شاری یاری لە رۆژئاوای ئێران (رۆژهەڵاتی کوردستان) دەیناسێنێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.