مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریکا- کوردستان کرد

16-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانيی ئەمەریکا- کوردستان (USKBC) کرد.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، دەیڤد تەفوری، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا "پیرۆزبایی" سەرکەوتن و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆکی حکومەت کرد و کورتەیەکیشی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان و پێکهاتەی شاندەکە بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەت، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی رۆشنایی خستەسەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لە "چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراجۆرەکان، بەتایبەتی وزە و گازی سروشتی کرد" و جەختیشیی لە گرنگیی پەرەپێدانیی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەکە لە بەنامەکەوە وەرگیراوە

بەرپرسیاری رەمەزان؛ باوکی 3 منداڵ بە یەک قاچەوە قوتوو و کارتۆن کۆدەکاتەوە

خۆشناو عەبدولڕەزاق، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی کەمئەندامە لە هەولێر، کە بە یەک قاچەوە ناچارە کارتۆن و قوتووی بەتاڵ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانە پێنج کەسییەکەی دابین بکات. ئەو رۆژانە کەمتر لە 5 هەزار دیناری دەستدەکەوێت، لە کاتێکدا مانگانە 200 هەزار دینار کرێی خانووەکەی دەدات.