رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان و هاندەرانی زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان.
سەرۆک مەسعود بارزانی رۆژی سێشەممە بە تەلەفۆن لەگەڵ گوهدار شێخۆ، سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پیرۆزبایی لە یانەکە کرد.
رۆژی سێشەممە، یانەی وەرزشیی زاخۆ خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانیان پێبەخشرا.
رۆژی 13ـی ئایاری ئەم ساڵ، هاندەرانی یانەی زاخۆ لە یاری یانەکەیان بەرامبەر حدوود، هەزاران بووکەڵەیان فڕێدایە نێو یاریگە و پێش دەستپێکردنی یارییەکە هەڵیانگرتەوە، ئامانجی ئەمە پشتیوانییان بوو لە نەخۆشان.
بەهۆی ئەو رەفتارەوە، یانەی زاخۆ بووە یەکێک لە سێ بەربژێرەکانی باشترین هاندەری ساڵ لەسەر ئاستی جیهان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ