کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەی پێشڕەو دزەیی و کچەکەی. وێنە: جێگر عومەر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی پرسەی پێشڕەو دزەیی و کچە یەک ساڵانەکەی دەکات، کە لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر هەولێر گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیێندراوێکدا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزى خوالێخۆشبوو كرد و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت".
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "لاى خۆيانه‌وه خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيد پێشڕه‌و دزه‌يى سوپاس و پێزانينى خۆيان بۆ به‌شدارى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى".
رۆژی سێشەممە، 16-1-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه دوژمنكارييه ده‌كه‌ين كه سوپاى پاسدارانى ئێران شه‌وى رابردوو به مووشه‌كى دوورهاوێژ كرديه سه‌ر هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.
هەروەها تێیدا هاتبوو، "به‌رده‌واميى به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان و شه‌هيدكردنى هاووڵاتييان، تاوانكارييه‌كى بێ پاساو و دژ به ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و دراوسێيه‌تى و به‌ها مرۆيييه‌كانه، هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكى زه‌قى سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقه. هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز بۆ هيچ لايه‌نێک سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه نه‌بووه و نابێت".
لەبارەی بیانووەکانی ئێرانەوە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "به‌هانه‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران بۆ هێرشه‌كه به ته‌واوى بێ بنه‌ما و دووره له ڕاستييه‌وه، بۆيه داوا له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كه‌ين به‌په‌له ده‌ست به لێكۆڵينه‌وه بكات بۆ ده‌رخستنى راستييه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌ركى خۆى له پاراستنى هه‌رێمى كوردستان به‌جێ بگه‌يه‌نێت و رێ له‌و هێرشانه بگيرێت".
کاژێر 23:30ی رۆژی دووشەممە 15-01-2024 سوپای پاسداران بە چەندین مووشەکی بالیستی هێرشیکردە سەر شاری هەولێر و لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 16 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە فەرمانى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى پێنج ئەندامى لەسەر ئەو هێرشە پێکهێندرا، کە قاسم ئەعرەجى، راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق سەرۆکایەتى دەکات و رێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان تێیدا ئەندامە.
لیژنەکە سەردانى هەولێری کرد و چووە ئەو شوێنانەی بۆردوومان کرابوون و دەبێت لەماوەى 48 کاژێردا راسپاردەى خۆی لەبارەی ئەو ھێرشە بداتە سەرۆکوەزیرانى عێراق.
هێرشەکانی ئێران کاردانەوەی گەورەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا. ئەمریکا، چین، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، فینلاند و نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئاستی جیا سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکەیان کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ